کەشناسی هەرێم پێشبینیەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

بەرێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینیەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت.

 

بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەی ئاسمان لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ هەور و باران.

 

ئەمرۆ لە هەولێر بەرزترین پلە ١٧ و نزمترین ٥ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٧ بە ٤ و دهۆک ١٧ بە ٦ و کەرکوکیش ١٨ بە ٨ پلە دەبێت.

 

سبەی لە هەولێر بەرزترین پلە ١٥ و نزمترین ٤ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٥ بە ٣ و دهۆک ١٥ بە ٥ و کەرکوکیش ١٦ بە ٦ پلە دەبێت.