“بڕیاردراوە پاشەکەوتی موچە لاببرێت”

لەبارەی ئەوەی ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان نەوت ڕادەستی بەغداد بکات، لە بەرامبەردا عێراق بەشە بودجەی هەرێم دەنێرێت قوباد تاڵەبانی ڕونکردنەوەی دا.

 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ووتی “دەمێکە بڕیاردراوە و دەبێت پاشەکەوتی موچە لاببردرێت ، هەربۆیە لە گفتوگۆداین لەگەڵ عێراق بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ۲۰۱۹ و چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی”.

 

لەبارەی ڕادەسکردنی نەوت بە کۆمپانیای سۆمۆ جێگری سەرۆکی حوکومەت وتیشی “دەمانەوێت لەگەڵ عێراق لەسەر دەستور و بودجە و کێشەکان ڕێکبکەوین و دڵنیاشم ڕێکدەکەوین”.

 

ئەمە لەکاتیکدایە کە ‌‌حکومەتی عێراقی بە پێی یاسای بوجەی سالی ٢٠١٩ دەبێت مانگانە ٥٠٠ ملیار رەوانەی هەرێم بکات.