لە کردەوەیەکی خۆکوژیدا لە ئەفغانستان 16 کەس گیانیانلەدەستدا

تەقینەویەکی خۆکوژی شاری جەلالئابادی پایتەختی ویلایەتی نانکەرهاری کردە ئامانج و لە تەقینەوەکەدا 16 کەس کوژراون و دەیان کەسیش برینداربوون .

 

ئەمڕۆ چورشەممە حکومەتی ویلایەتی نانکەرهار ئەوەی ڕاگەیاند “دوو خۆکوژ و سێ چەکدار هێرشیان کردۆتە سەر ئۆفیسێکی سەر بە کۆمپانیایەکی بیناسازی لە شاری جەلالئابادی ئەفغانستان و 16 کارمەندی کۆمپانیاکەیان کوشتووە”.

 

وتەبێژی فەرمانڕەوای هەرێمی نانکەرهار عەتەڵا خۆجانی وتیشی “کاتێک دوو خۆکوژەکە لە بەردەم ئۆفیسی کۆمپانیاکەدا خۆیان تەقاندۆتەوە، هێرشەکە دەستی پێکردووە و چەکدارەکان تەقەیان کردووە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی’ .

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو “پێنج لە هێرشبەرەکان کە دووانیان خۆکوژ بوون و سیانی دیکەیان چەکدار بوون لەگەڵ 16 کارمەندەکەدا گیانیان لەدەستداوە”.

 

شایەنی باسەتا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی ڕانەگەیاندوە لەم هێرشە .

 

جەلال ئاباد پایتەختی هەرێمی نانکەرهارە کە دەکەوێتە سەر سنووری پاکستان و بۆتە موڵگەی سەرەکی ڕێکخراوی داعش لە ئەفغانستان کە بۆتە یەکێک لە مەترسیدارترین گروپە توندڕەوەکان لەو وڵاتەکەدا .

 

ئەندامی ئەنجومەنی ناوخۆی نانکەرهار سەهراب قادری وتی چوار لە کارمەندانی کۆمپانیاکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و لە بارودۆخێکی خراپدان وپێ دەچێت ژمارەی قورانێکانیش زیادبکات لە کاتژمێرەکانی داهاتودا .