سەرۆکی هاوپەیمانی: لەم نائومێدیەدا هاوڵاتیان پێویستیان بە هێزی چاکەخوازە

لەشاری دهۆك ئارام قادر سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی لەگەڵ هاودیدانی دەڤەری بادینان كۆبویەوە و جەختیكردەوە كە دەڤەری “بادینان” بۆ هاوپەیمانی گرنگی تایبەتی خۆیی هەیە و دەبێت هاویددان بەگرنگیەوە بایەخ بە دەڤەرەكە بدەن.

 

سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی بەیاوەری د.ئاڤێستا كەمال یاردەیدەری سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی و جەلال ئەحمەد و خەتاب عومەر ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی، لەمیانەی بەسەكردوە دەڤەری دهۆك چاوی بە هاودیدانی بادینان كەوت و لەگەڵ ئەنجومەنی (دەڤەری دهۆك و بەرپرسی بازنەكانی دهۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی هاوپەیمانی) كەوت.

 

سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی لەكۆبونەوەكەی لەگەڵ دەڤەری دهۆك ویڕای دەستخۆشی لە هاودیدانی دەڤەری بادینان هاوكات هەوڵ و چالاكییەكانیان لە دەڤەرەكە بە گشتی بۆ تەواوكردنی بەشێكی زۆری تەشكیلاتی هاوپەیمانی بەرزنرخاند و دووپاتیكردەوە هاوپەیمانی چۆتە قۆناغی خۆبەهێزكردن و پەرەپێدانەوە، هەروەها پتەوكردنی پەیوەندییە ناوخۆیی و دەرەكییەكانی.

 

هاكات دووپاتیكردەوە “ناكرێت ئەو بێئومێدییەی هاوڵاتیانی كوردستانی گرتووەتەوە ڕامانگرێت و هەنگاو نەنێین، چونكە هاوڵاتیان لەم نائومێدییەدا پێویستیان بە هێزە سیاسییە چاكەخوازەكانە بۆ كاركردن و سیاسەتكردن بە ئاراستەی باشتركردنی دۆخی گشتیی هەرێمی كوردستان”.

 

سەرۆكی هاوپەیمانی ڕاشیگەیاند “هاوپەیمانی چاوی لەسەر دەڤەری بادینانە و دەیەوێت بەوپەڕی بەهێزی و تواناوە بوونی هەبێت لە دەڤەرەكە و چاوی لە نوێنەرایەتییكردنی خەڵكێكی زۆری دەڤەرەكەیە و خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت بەرامبەر تەواوی هاووڵاتیان و پێكهاتەكانی بادینان”.

 

لایخۆشیەوە ئاڤێستا كەمال یاریدەدەری سەرۆكی هاوپەیمانی و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران وێرای جەختكردنەوە لەسەر قسەكانی سەرۆكی هاوپەیمانی، هاوكات ووتی “بێئومێدی خەڵك مەترسییە و بۆی هەیە لە دەرەوەی سیستم بیر لە گۆڕانكاری بكەنەوە، بەڵام دەشكرێت هەلو دەرفەت بێت بۆ هێزە چاكخوازەكان بۆ نوێنەرایەتییكردنی ئەو خەڵكە بێئومێدە و كاركردن بۆ گۆڕانكاری بەئاراستەی باشتركردنی دۆخی هەرێمی كوردستان”.

 

پاشان سەرۆكی هاوپەیمانی و وەفدی یاوەری لەگەڵ بەرپرسی بازنەكانی بادینان كۆبووەوە ، لەكۆبونەوەكەدا ئارام قادر جەختی لەسەر ئەوەكردەوە پردی پەیوەندیی نێوان هاوپەیمانی و خەڵك بازنەكانی هاوپەیمانین، بۆیە داوایكرد كە پەیوەندییەكی تەندروست لەگەڵ خەڵك و هاووڵاتیان دروستبكرێت.

 

سەرۆكی هاوپەیمانی جەختیكردەوە كە هاوپەیمانی نایەوێت زۆرینەی خەڵك لەناو ئۆرگانەكانیدا كۆبكاتەوە و خەڵكێكی زۆر بكاتە حزبی، بەڵكو هاوپەیمانی كار لەسەر پێگەیاندنی دەستەبژێرێكی سیاسی و كارگێڕی و ئابوری دەكات تانوێنەرایەتیی راستەقینەی خەڵكی كوردستان بكەن و كاربكەن بۆ باشتركردنی ڕەوشی گشتیی هەرێمی كوردستان. دواتریش سەرۆكی هاوپەیمانی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی هاوپەیمانی لەدهۆك كۆبووەوە، لەكۆبونەوەكەدا سەرۆكی هاوپەیمانی نوێنەرانی هاوپەیمانی لەدهۆك ڕاسپارد ئەرك و بەرپرسیارێتییەكانیان بەوپەڕی كارایی و دڵسۆزییەوە جێبەجێبكەن و ڕۆڵی چاودێریكردن و بەدواداچوون و چارەسەركردنی گرفتە ناوخۆییەكانی هاوپەیمانی جێبەجێبكەن، ڕاشیسپاردن لەئەنجومەنی نوێنەرانی هاوپەیمانی كار لەسەر پێشكەشكردنی پرۆژەی جۆراوجۆر لەبوارە جیاوازەكاندا بكەن و هەوڵدەدەن لەرێگەی جیاوازەوە ئەو پرۆژانە لە خزمەتی خەڵكی كوردستان جێبەجێ بكەن.

 

لای خۆیانەوە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی هاوپەیمانی لە بادینان دووپاتیانكردەوە بەڕەچاوكردنی دۆخی دەڤەرەكە و داخوازی و پێداویستییەكانی خەڵكی ناوچەكە كار لەسەر پڕۆژەی جۆراوجۆر بكەن بۆ پێشكەشكردن و كارلەسەركردنی لە خزمەتی هاووڵاتیانی دەڤەرەكە و هەرێمی كوردستان بە گشتی.