هاوپەیمانی و نەتەوە یەکگرتوەکان لەبارەی بارودۆخی ناوچەکەوە کۆبونەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

 

وەفدێکی نەتەوە یەکگرتوەکان سەردانی هاوپەیمانیی نیشتمانی کرد و هەردوولا گفتوگۆیان لە بارەی ڕوداوەکانی ئەم دواییەی سوریاو عێراقەوە کرد.

 

ئەمڕۆ لە ئۆفیسی سلێمانی هاوپەیمانیی نیشتمانی هەریەکە لە سەرگوڵ قەرەداخی ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و ئەرسەلان سەیدزادە کارگێری دەڤەری سلێمانی و ڤینۆس سامان ئەندامی دەڤەری سلێمانی پێشوازییان کرد لە فرانسس ڕیڤاڵتۆ لاناو بەرپرسی کاروباری سیاسی نەتەوە یەکگرتوەکان لە هەرێمی کوردستان و دکتۆر کاروان بەرپرسی کاروباری سیاسی ڕێکخراوەکە لە سلێمانی.

 

لە دیدارێکدا هەردوولا باسیان لە دواین گۆرانکاریەکانی ناوچەکە کرد لە سوریا و عێراق و وەفدی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕاو بۆچونی هاوپەیمانی وەرگرت سەربارەت بە پێشهاتەکان و هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا و خۆپیشاندانەکانی عێراق و ئەوەی خستەڕوو کە رێکخراوەکە بەنیازە ڕاوێژ لەگەڵ حزب و لایەنەکان بکات و رۆڵی خۆی بگێڕیت بۆ باشکردنی دۆخەکە بە ئاراستەی پاراستنی ئاشتی و ئارامی ناوچەکە.

 

لای خۆیەوە وەفدی هاوپەیمانی وێڕای سوپاسی سەردانەکەیان دید و ڕوانینی هاوپەیمانی ڕوونکردەوە بۆ گۆرانکاری و پێشهات و ڕوداوەکانی ناوچەکە و بەوردی باسی لە ڕوانینی هاوپەیمانی کرد بۆ سەرجەم بابەتەکان.

 

هاوپەیمانی لە دووڕۆژی ڕابردوودا هەڵوێست و دیدو ڕوانینی خۆی بۆ ڕوداوەکان خستەڕوو داوای کرد سەرجەم لایەنەکان بە شێوەی بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن لەگەڵ ڕووداوەکان.