زانیاری نوێ لەبارەی پارەی جوتیارانەوە بڵاودەکرێتەوە

پارێزه‌رانی دۆسیه‌ی گه‌نمی‌ جوتیارانی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بلاوکردۆتەوە و تێیدا بریاری دادگایان بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی پاره‌ی فه‌وتاوی جوتیاران رونکردۆتەوە.

 

لەرونکردنەوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن “هەواڵی بڕیاری دادگای تێهەڵچونەوەی رەسافە کە تەنها سودی بۆ سێ جوتیار هەیە،دورە لە راستیەوە.

 

هەر لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە “بریارەکە سەرجەم جوتیاران دەگریتەوە و دەتوانن هەموو جوتیاران شایستە داراییەکانیان وەربگرن،بەڵام پێویستە سەرەتا بڕیارەکە بڕیاری تەمیزی بۆ دەربچیت و پلەی بنبڕی وەربگرێت”.

 

هاوکات باس لەوەش دەکەن “بەردەوام دەبن لەهەوڵەکانیان تا ئەو کاتەی هەموو جوتیارێک مافی تەواوی خۆی وەردەگرێت،دلنیای دەدەن بە جوتیاران بریارەکە لەبەرژەوەندی هەموو جوتیاراندا دەبێت و هەموان سودمەند دەبک لێی”.

 

جوتیارانی هەریمی کوردستان پارەی ساڵەکانی ٢٠١٤،٢٠١٥،٢٠١٦ یان لەلای حکومەتی عێراقیە و کەدەکاتە ٥٠٠ ملیار دینار کە تائێستا هیچ پارەیەکیان وەرنەگرتووە.