شوێنگرەوە بۆ عادل عەبدولمەهدی دیاری کرا

بچووکردنەوە گەورەکردن
هاوپەیمانی فەتح و  دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی كاندید دەكەن بۆ شوێنگرەوەی عادل عەبدولمەهدی و سەرۆكی داهاتووی حكومەتی عێراق.
بەگوێرەی زانیاریی میدیا عێراقییەكان هەریەكە لە هاوپەیمانی فەتح كە هادی عامری سەرۆكایەتی دەكات لەگەڵ دەوڵەتی یاسا رێككەوتون كە نوری مالیكی شوێنگرەوەی عادل عەبدولمەهدی بێت.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، ژمارەیەك پەرلەمانتار ئیمزایان كۆكردووەتەوە و پێشكەشی سەرۆك كۆمارییان كردووە.
هەوال. شەهێن وەهاب