یاداشتێک بە هەشت هەزار واژۆوە ئاراستەی پەرلەمان کرا بۆ پاراستنی مافی ژنان

لە یاداشتێکدا هەشت هەزار واژۆ پێشکەشی پەرلەمان کرا بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی تودوتیژی دژی ژنان و جێبەجێککردنی یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی خێزانی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە واژۆی شەش هەزار واژۆ، كە لەلایەن ڕێكخراوی وادی ئەڵمانی كۆكرابوونەوە، هاوپێچ لەگەڵ یاداشتێكی تایبەت بەبەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی پێشكەش بە پەرلەمانی كوردستان كرا.

شۆخ محەمەد بەڕێوەبەری پڕۆژەكان لە ڕێكخراوی وادی ئەڵمان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەڕوو “ئەمڕۆ بەبۆنەی ٨ی مارس یاداشتێكمان پێشكەش بەپەرلەمانتاران لەفراكسیۆنە جیاوازەكان كرد، بەمەبەستی جێبەجێكردنی تەواوی یاسایی ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠١١ی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تووندووتیژی خێزانی، هاوكات داواش لە وەزارەتی كارو و كاروباری كۆمەڵایەتی دەكەین شوێنێك بۆ حەوانەوەی قوربانیانی تووندوتیژی خێزانی دابنێت”.

ناوبراو ڕوونیکردووەتەوە “بەمەبەستی جێبەجێكردنی تەواوی یاساكە داوا لەحكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین، لەسەرجەم شارەكانی كوردستان شەڵتەر بكاتەوە بۆ قوربانیانی توندوتیژی و شەڵتەرەكانیش پارێزراو بن و ببن بەشوێنێكی ئارام، چونكە ئێستا وەك بەندینخانەیەكی لێهاتووە”.