عێراق نه‌وت ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

بچووکردنەوە گەورەکردن

بڕیارە له‌م هه‌فته‌یه‌دا حكومه‌تی عێراق نه‌وتی سپی ماڵان ڕه‌وانه‌ی هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بکات.

 

 

 

 

 

 

غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه‌ و نه‌وتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە په‌یجی خۆیه‌وه‌ له‌ فه‌یسبوك نوسیویەتی “به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق پێیانڕاگه‌یاندم ئه‌م هه‌فته‌یه‌ نه‌وتی سپی بۆ هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێم ده‌نێرن و ڕۆژی 30ی مانگی رابردو ڕه‌زامه‌ندی دراوه‌ بۆ هه‌نارده‌كردنی بڕی 50 ملیۆن لیتر له‌ نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێمی كوردستان”.

 

 

 

 

 

 

غالب محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری عێراق رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، هه‌نارده‌كردنی ئه‌و نه‌وته‌ تا ماوه‌ی 110 ڕۆژی دیكه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ ئه‌و نه‌وته‌ به‌نرخی خۆی بگه‌یه‌نن به‌ هاووڵاتیان و كوالیتیه‌كه‌شی نه‌گۆڕن ئه‌گه‌رنا ڕێگای دیكه‌یان به‌رامبه‌ر ده‌گرنه‌به‌ر.

 

 

 

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب