ژنێک و چواردە منداڵی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگارکران

هەسەدە ژنێک و ١٤ منداڵی لە دەستی داعش ڕزگار کرد، وا بڕیاریشە سبەینێ ڕادەستی کەسوکاریان بکاتەوە .

 

هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕاگەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو ژنێک و ١٤ منداڵیان لە دەستی چەکدارانی داعش ڕزگارکردووە و بڕیاریشە سبەینێ ڕادەستی کەسوکاریان بکەنەوە.

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە “هەڵمەتەکە لە کاتێکدا بووە کە خەریکی ڕزگارکردنی ناوچەکانی باغۆز و دەوروبەری بوون” .

 

لە مانگی ئابی ٢٠١٤ و لەکاتی هێرشی ڕێکخراوی داعش بۆ سەر شنگال و ناوچەکانی دەورووبەری، شەش ھەزار و ٤١٧ کوردی ئێزدی ڕفێندران، كه‌ تا ئێستا سێ ھەزار و ٣٧٢ کەسیان ڕزگارکراون.