“بەبێ فشاری دەرەکی هەموو چاکسازییە دەستورییەکان ئەنجامدەدەین”

بچووکردنەوە گەورەکردن
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق درانگانێکی شەوی ڕابردوو بەیاننامەیەکی لەسەر خۆپیشاندانەکانی عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “بەبێ فشاری دەرەکی هەموو چاکسازییە دەستورییەکان ئەنجامدەدەین”.
محه‌مه‌د حه‌لبوسى سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایدەگەیەنێت، “ئێمە لە پەرلەمانی عێراق شەو و ڕۆژمان خستووەتە سەر یەک لەپێناو جێبەجێکردنی خێرای داواکارییەکانی ئێوە بۆ عێراقێکی سەربەخۆ کە تێیدا هاوڵاتیانی لە خۆشگوزەرانی و ئەمن و ئاسایشدا بن”.
جەختیشیکردووەتەوە، بەبێ فشارى وڵاتانى نێو ده‌وڵه‌تى و ناوچه‌كه‌ و به‌بێ سه‌پاندنى ئیراده‌ى شه‌خسى و حزبى كار بۆ ئاینده‌یه‌كى جیاواز و ده‌رفه‌تتدان به‌ نه‌وه‌ى نوێى ئێستاى عێراق ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئاینده‌ى خۆیان دیارى بكه‌ن.
دەشڵێت،  “جارێكى تر مه‌رجه‌عیه‌ت سه‌لماندى كه‌ شاده‌مارى ئارامى عێراقییه‌كانه‌، كه‌ به‌رگرى له‌مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق ده‌كات”.

 

 

 

 

 

 

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق باسى له‌وه‌شكردووه‌، كار بۆ گرتنه‌به‌رى هه‌موو ڕێوشوێنەکان دەکەن‌ بۆ هه‌مواركردنى ده‌ستور له‌گه‌ڵ نوێنه‌ران و شاره‌زایانى بواره‌كه‌.

 

 

 

 

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب