هاوپەیمانی
2, تشرینی دووه‌م 2019

کارکردن و تێکەڵبوون لەگەڵ کۆمەڵگەی نوێدا

پێشکەوت حاجی خلیل

 

 

مرۆڤەکان پاش ئەوەی کامڵ دەبن و دەگەنە قۆناغی گەشەکردن، تێکەڵ بە کۆمەڵگە دەبن و بیروڕا دەگۆڕنەوە، لە چەند قۆناغێکی تەمەندا مرۆڤەکان بە چەندین کەسایەتی و کۆمەڵگەی نوێ ئاشنا دەبن، بەپێی کار و پڕۆژە و بەرنامەکەنیان.

 

 

 

گرنگ لێرەدا ئەوەیە ئاشنابوونت بە کاری نوێ و کۆمەڵەگەیەکی نوێ یاخود چەند کەسایەتییەکی نوێ، ببێتە هۆکارێک بۆ بەرەوپێشچوونی توانا و ئەزموونەکانت جا لەهەر بوارێکی ژیاندا بێت.

 

 

پێویستە بیرکردنەوە لە وەرگرتنی مووچەیەکی شایستە یاخود زیاتر لە شوێنی کارەکەت، لەدوای هەوڵدان بۆ گەشەدان بە عەقڵ و توانا و کار و پڕۆژەکانتەوە بێت.

 

 

ناسینی کەسایەتی نوێ لە ژیاندا بەتایبەت کەسایەتی شارەزا و لێهاتوو و بەئەزموون چ لە بوارەکانی سیاسەت و کۆمەڵایتی و ڕۆشنبیری و هتد…
ڕەنگە ببێتە هۆکارێک بۆ پشت ئەستووربوونت بە پڕۆژە و کار و پلانەکانت، هەروەها ڕەنگە ببێتە هۆکارێک بۆ دەوڵەمەندبوونی کار و پڕۆژەکەت.

 

 

مرۆڤ پێویستە لەژیاندا بەردەوامبێت لە ناسینی کەسایەتی و کۆمەڵگەی نوێ تا ئاستی زانیاری ڕۆشنبیرتر بکات و ڕاو بۆچوونی کەسانی دیکە بزانێت، هەروەها ڕەنگە ناسینیان ببێتە هۆی گۆڕانکاری لە ژیانی خودیت و ببێتە هۆکارێک بۆ سەرکەوتنت و گۆڕانی بیرکردنەوە و لێکدانەوەت بۆ پێشهاتەکانی ڕووبەرووت دەبنەوە.

 

 

بۆیە لەکۆتاییدا دەڵێم، مەوەستە لە ناسینی کەسایەتی نوێ، مەوەستە لە گۆرانکاری خودیت و پەرە بە تواناکانت بدە، هاوکاری کەسانی بە ئەزموون و شارەزا بکە بە پێوەرێک بۆ بەرەوپێشچوونی پڕۆژەکانت، هەرگیز پارە لە ئاستی فێربوون و گەشەی عەقڵ و برەودان بە تواناکانت دامەنێ، بەڵکو لە ڕیزبەندی یەکەم لایبەرە و پڕۆژە فکریی و جیاوازەکان لەشوێنی دابنێ.