نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەری بەرکەوتوانی کیمیاوی کرایەوە

وەزیری تەندروستی راگەیاند بەرکەوتوانی چەکی کیماوی پێووستیان بە چوونەدەرەوە نابێت بۆ چارەسەر و ئەو نەخۆشخانەیەی کراوەتەوە هەموو ئامێرێکی پزیشکی تێدا بەردەستە.

 

 

رێکەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە میانی مەراسیمی کردنەوەی نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی ئاماژەی بەوەکرد “نەخۆشخانەکە دەبێتە شوێنێک بۆ چارەسەری بەرکەوتووانی کیمیاباران لە هەموو کوردستان”.

 

 

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو “نەخۆشخانەکە بە گوژمەی ١٢ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلار لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردسستان دروستکراوە’.

 

 

وتیشی “زۆربەی ئامێرەکان دابینکراون و ٢٧٥کادیر و پزیشكی بۆ دامەزرێندراون و  چەندین پزیشكی پسپۆڕی جیاواز خراونەتە سەر میلاکی نەخۆشخانەکە”.

 

 

وەزیری تەندروستی جەختیشییکردەوە بە کرنەوەی ئەم نەخۆشخانەیە چیرتر پێویست ناکات هیچ بەرکەوتوویەکی چەکی کیمیاوی سەردانی دەرەوەی وڵات بکات بۆ وەرگرتنی چارەسەر.