سەرۆکی هاوپەیمانی: دەبێت پەرە بە کاری خۆبەخش بدرێت

سەرۆکی هاوپەیمانی لەگەڵ گروپی پارێزەرانی خۆبەخشی دهۆک کۆبووەوە و جەختیکردەوە دەبێت پەرە بە کاری خۆبەخشی بدرێت.

 

 

ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە بارەگای دەڤەری دهۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی و بەئامادەبوونی د.ئاڤێستا کەمال یاریدەدەری سەرۆک و هەریەک لە جەلال ئەحمەد و عومەر خەتاب ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی، پێشوازیکرد لە نوێنەرانی گروپی پارێزەرانی خۆبەخشی دهۆک.

 

 

لە کۆبوونەوکەدا سەرۆکی هاوپەیمانی کاری گروپەکەی بە گرنگ وەسفکرد و جەختیکردەوە “دەبێت پەرە بە کاری خۆبەخشی بدرێت لە کوردستان”.

 

 

ئارام قادر ئاماژەی بەوەشکرد “گروپی پارێزەرانی خۆبەخشی دهۆک ڕۆڵیکی بەرچاویان بینیوە لە بەرگریکردن لە مافی هاوڵاتیان و پشتیوانی کردنی خەڵک لە دادگاکاندا”.

 

 

ئەو کۆبوونەوەیەش لە میانی سەردانێکی چەند ڕۆژەی سەرۆکی هاوپەیمانی و وەفدێکی یاوەریدا بوو بۆ پارێزگای دهۆک.