دیمەنە جیاوازەکانی ئەمڕۆی خۆپیشاندانەکانی عێراق

بچووکردنەوە گەورەکردن

ئەمرۆ خۆپێشاندان لە بەغداد و چەند شارێکی تری عێراق درێژەی هەبوو، تیایدا لە گۆڕەپانی تەحریری بەغداد خۆپیشاندەران بە چەند شێوازێکی جیاواز گوزارشتیان کرد لە ناڕەزاییەکانیان و بە چەند دیمەنێکی جیاوازەوە هاتنە گۆڕەپانی تەحریر.

 

دیمەنێکی سەرنجڕاکیش هەبوو لە گۆڕەپانەکە کە بوکێک بە جلی بوکێنییەوە دەمی بە ئاڵای عێراق هەڵپێچابوو بۆ خۆ پاراستن لە گازی فرمێسکرێژ و لەگەڵ خۆپیشاندەراندا دروشمەکانی دەوتنەوە.

 

لە لایەکی ترەوە خۆپیشاندەران دروشمێکیان هەڵگرتبوو کە گوزارشتبوو لە کۆچی دوایی بیری تائیفی کە ئەوان وایان گوزارشت کردبوو کە لە ٩ نیسانی ٢٠٠٣ لە دایکبوەو لە ١ ئۆکتۆبەری ئەمساڵ کۆچی دوای کردوە و ڕایانگەیەند کە پرسەکەی لە گۆڕەپانی تەحریر بۆ دادەنرێت.

 

لە لایەکی ترەوە خاوەن ماتۆرەکانی ناسراو بە توکتوک هەستان بە گواستنەوەی تەرمی خۆپیشاندەرە کوژراوەکانی دوێنی و بە خاکسپاردنیان لە گۆرستان.

 

خۆ پیشاندانەکانی بەغداد و شارەکانی تری عێراق ماوەی زیاتر لە دە ڕۆژە درێژەی هەیەو تیایدا ڕوبەڕوو بونەوە لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان ڕویداوە و بە وتەی دەستەی مافی مرۆڤ زیاتر لە ٢٦٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ١٢ هەزاریش برینداربوون.