ئەنجومەنی جێبەجێکردن بە سەرپەرشتی سەرۆکی هاوپەیمانی کۆبووەوە

ئەنجومەنی جێبەجێکردن بە سەرپەرشتی سەرۆکی هاوپەیمانی کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و تێیدا پلانی قۆناغی نوێی کاری هاوپەیمانی تاوتوێکرا.

 

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هەولێری پایتەخت ئەنجومەنی جێبەجێکردنی هاوپەیمانی بە سەرپەرشتی ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

 

 

لە کۆبوونەوەکەدا تیشکخرایەسەر کۆتایهاتنی قۆناغی ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی هاوپەیمانیی نیشتمانی.

 

 

لەو کۆبوونەوەیەدا پلانی قۆناغی نوێی کاری هاوپەیمانی تاوتوێکرا و جەخت لە بەرەوپێشبردنی کارەکان لە سەرجەم ئاستەکاندا کرایەوە.

 

 

هاوکات پلانیش دانرا بۆ فراوانترکردنی کارەکانی دەڤەرەکانی هاوپەیمانی و کردنەوەی ئۆفیسەکان لە چەند شار و شارۆچکەیەکی تر.

 

 

ئەنجومەنی جێبەجێکردن یەکێکە لە ئۆرگانە سەرەکیەکانی هاوپەیمانی و هاوشانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی سیاسی ئەرکەکانی ڕادەپەڕێنێت.