تاران داوایەک ئاڕاستەی حکومەتی عێراق دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، سەبارەت بە پاراستنی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی ئێران لە عێراق، پێویستە حکومەتی عیراق ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر.

 

 

 

عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە ئاماژەی بەوەکردووە، “لە چوارچێوەی بڕیار و پایماننامە نێونەتەوەییەکاندا تاران لەڕێگەی کەناڵە سیاسییەکانی خۆیەوە جەختی لەسەر ڕێوشوێنی پێویست بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ نێوەندە دیبلۆماسییەکانی ئێران لە عیراق کردۆتەوە و مەترسی خۆی بە حکومەتی عێراقی گەیاندووە”.

 

 

 

لەکۆتایی وتەکانیدا موسەوی ڕاشیگەیاندووە، “داوا لە عێراق دەکەین ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر لە پاریزگاریکردنی بارەگا دیبلۆماسییەکانی ئێران لە عیراق.

 

 

 

ئەمەش دوای ئەوەدێت کە خۆپیشاندەرانی پارێزگای کەربەلا ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ هەڵیانکوتایە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە پارێزگاکە و پاش گەمارۆدانی کونسوڵخانەکە ئاگریان لە باڵەخانەکە بەردا.

 

 

هەواڵ. پێسکەوت خلیل