بانكی ناوەندیی و ڕافیدەین داخران

بچووکردنەوە گەورەکردن
ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی بڵاویكردەوە، بەهۆی نزیك بونەوەی خۆپیشاندەران  هەردوو بانكی ناوەندی  و رافیدەین داخران.
بەگوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵ،  خۆپیشاندەران چوونەتە گۆڕەپانی “وەسبە”  كەنزیكە لەبینای هەردوو بانكەكە  هەربۆیە  بڕیاردراوە  دابخرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە، تادێت خۆپیشاندانەكانی عیراق فراوانتر دەبێت و داواكاری خۆپیشاندەرانیش زیاتر دەبێت ، خۆپیشاندەران پێشتر چونە بەردەم نوسینگەی عەبدولمەهدی لەناوچەی سەوز.
خۆپیشاندانەكانی عیراق لەسەرەتای مانگی تشرینی یەكەم بۆ داواكردنی هەلی كار و نەمانی گەندە و چاكسازی لەوڵات دەستیپێكرد هاوكات بەگوێرەی هەواڵێكی رۆیتەرز عیراق لەماوەی١٦ ساڵی رابردووی خۆپیشاندی لەمجۆرەی بەخۆوە نەبینیوە.
دواتر خۆپیشاندانەكان گرژی و قوربانی لێكەوتەوە بەگوێرەی ئاماری كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراقیش تاوەكو ئێستا ٢٦٠خۆپیشاندەر كوژراوە و زیاتر لە ١٢ هەزار كەس برینداربوونە كە خۆپیشاندەرو كارمەندی هێزە ئەمنییەكانشی تێدایە.
نەتەوەیەكگرتووەكان و ئەمریكا و وڵاتانی زلهێزی جیهان داوا لەحكومەتی عێراق دەكەن توندوتیژی لەدژی خۆپیشاندەران بەكار نەهێنن.
لای خۆشیەوە عەبدولمەهدی چەند جارێك داوای لەخۆپیشاندەران كردووە كە كۆتایی بەخۆپیشاندانەكانیان بهێنن و پەیامەكەیان گەیشتووە و ئەوان جێبەجێ دەكەن.