شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسێکی دیاری عێراق شەپۆلێکی دیکەی باران بارین سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

 

سادق عەتییە، کەشناسی بەناوبانگی عێراقی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پێگەی تایبەتی خۆی ئاشكرایكردووە، پێشبینی دەکات سەرەتای هەفتەی داهاتوو سەپۆلێکی دیکەی باران بارین سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بگرێتەوە.

 

بژار ئەکرەم بەرپرسی بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی پێشتر ڕایگەیاندبوو،” لە ئێستادا باران بارین لە هەندێک شوێن زیاترە، بەڵام پێشبینی ئەوە ناکەن ئەم ساڵ وەک ساڵی ڕابردوو باران ببارێت”.

 

هاوکات ماڵپەری ئەکواوێزە ئاماژەی بەوەکردووە،” شەپۆلێکی باران بارین و سارد و سەرما لە دوای ٢٠ی ئەم مانگەوە سەرجەم ناوجەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ماڵپەڕەکە ڕاشیگەیاندووە، بەپێی پێشبینییەکان سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان بەفری زستان دەبارێت، بەڵام لەم ساڵدا بەفر نابارێت.

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل