هاوپەیمانی خەڵات دەداتە ٢١ ژنی سەرکەوتوو

هاوپەیمانیی نیشتمانی خەڵات دەبەخشیتە ٢١ ژنی سەرکەوتووی چەندین بواری جیاوازی سەرەجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

 

 

سبەینێ هەینی ٨ی مارسی ٢٠١٩ لە هۆڵی ئەمنە سورەکە لە سلێمانی، هاوپەیمانیی نیشتمانی مەراسیمێکی تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی ژنان سازدەکات.

 

 

لە مەراسیمەکەدا هاوپەیمانیی نیشتمانی خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشێتە ٢١ ژنی سەرکەوتووی سەرجەم بوارەکان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.

 

 

مەراسیمەکە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی بەڕێوەدەچێت و تێیدا چەندین سەرکردەی هاوپەیمانیی نیشتمانی و چالاکوانانی بواری ژنان بەشدار دەبن و هاتن بۆ هەمووان دەبێت.