دابەشکردنی موچەی مانگی ٨ دەستی پێکرد

بچووکردنەوە گەورەکردن

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٨ی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم دەکات.

 

بڕیارە ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٧ی تشرینی دووه‌م، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران بکرێت و سەرەتاش، مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیواكانی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

 

هاوکات بڕیاربوو ڕۆژی سێ‌ شەممە ٥ی تشرینی دووەم، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب بکرێت، بەڵام بە هۆکارێکی نادیار وەزارەتی دارایی دابەشکردنەکەی دواخست.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب