بەندەری ئوم قەسر كرایەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

ئەمڕۆ دوای زیاتر لەهەفتەیەك لەداخستنی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بەندەری ئوم قەسر لەبەسرە كرایەوە.

 

مییدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، دوای بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکان، پڕۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن لە بەندەر و پاڵیۆگەکانی باشوری عێراق و بەندەر ئوم قەسر دەستیپێکردەوە.

 

ئاماژەیان بەوەشداوە لە کۆتایی مانگی رابردوەوە و بەهۆی داخستنی رێگای سەرەکیی بەندەرەکەوە، جموجوڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی و هەناردەی نەوت لە بەندەری ئوم قەسر بە تەواوەتی راگیرابو، تا دوێنێ چوارشەممە هێزە ئەمنییەکان توانیان بەتەواوەتی بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن و دەروازە سەرەکییەکانی بەندەرەکە بکەنەوە.

 

پێشتر لیوا خەڵەف عەبدولكەریم وتەبێژ بەناوی عادل عەبدولمەهدییەوە رایگەیاندبوو،” بەهۆی داخستنی بەندەر ئوم قەسر زیانێکی زۆر بە ئابوریی عێراق گەیشتووە.