خۆپیشاندەران جارێکیتر بەندەری ئوم قەسریان داخستەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

دوای چەند کاتژمێرێک لە کردنەوەی بەندەری ئوم قەسر جارێکیتر کەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخرایەوە.

 

مییدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، دوای زیاتر لەهەفتەیەك لەداخستنی بەندەری ئوم قەسر لەبەسرە ئەمڕۆ بۆ چەند کاتژمێرێک بەندەرەکە کرایەوە و دواتر دەیان خۆپیشاندەر جارێکی دیکە دەروازەی بەندەرەکەیان داخستەوە.

 

 

خۆپیشاندەران بۆ گوشار کردنە سەر حکوومەت، جارێکیتر رێگەی بەندەرەکەیان داخستەوە، بەوەش پڕۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن لە بەندەر و پاڵیۆگەکانی باشوری عێراق و بەندەر ئوم قەسر ڕاگیراوە.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب