ئەرسەلان سەیدزادە: دەبێت ڕۆڵی زیاتر بە ژنان بدرێت

ئەندامی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی ھاوپەیمانی نیشتمان ڕایگەیاند هیواخوازە لە کابینەی نوێی حکومەتدا ڕۆڵی زیاتر بە ژنان بدرێت.

 

ئەرسەلان سەیدزادە ئەندامی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی هاوپەیمانیی نیشتمانی بە دیجیتاڵ میدیایی ھاوپەیمانی ڕاگەیاند “ئێمە لە ھاوپەیمانی بڕیارمانداوە کە ئافرەت دەبێت پێگەی سەرەکی ھەبێت لە ھەموو کایەکانی ھاوپەیمانی نەک بە کۆتا بەڵکو بە لێھاتوی خۆیان خانمەکان دەتوانن ھەموو کارەکان بگرنە ئەستۆی خۆیان”.

 

وتیشی “دڵنیام ھەرکات ئافرەت کارێکی گرتبێتە ئەستۆ زۆر لە پیاو کارەکانی باشتر بردوەبەڕێوە ھەربۆیە ھیوادارم لە کابینەی نۆی حکومەتی ھەرێم ئافرەت پێگەی باشی ھەبێت ھاوشێوەی کابینەی پێشو نەبێت کە یەک وەزیری ئافرەتی تێدابوو”.

 

ئەرسەلان سەید زادە بۆ ڕۆژی ٨ مارس پیرۆزبای ئاراستەی کۆی ژنان دەکات و دەڵێت “جوانە ژن ڕۆژێکی ھەبێت بەڵام جوانتر ئەوەیە ھەموو ڕۆژێکی خۆشی بێت ھیوادارم ئەمساڵ ببێت بە ساڵێک کە زیاتر گرنگی بدرێت بە ژنان و بەشداری سەرەکی بن لە بنیادنانی کوردستان”.