فەرمانی دەستگیركردن بۆ پارێزگاری پێشووی بەسرە دەركرا

بچووکردنەوە گەورەکردن

دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ به‌سره‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ پارێزگاری‌ پێشووی‌ شاره‌كه‌ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری‌ دیوانی‌ پارێزگا‌كە ده‌ركرد.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2019 لەراگەیەندراوێكدا ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ دادوه‌ری‌ ئاشكرایكردووە “به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 340ی‌ یاسای‌ سزادانی‌ تایبه‌ت به‌ ئه‌نجامدانی‌ پێشێلكاری‌ له‌ ئیفادكردنی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ دیوانی‌ پارێزگای‌ به‌سره‌ و خوله‌كانی‌ راهێنان و گه‌شه‌پێدان له‌ ساڵی‌ 2014دا” فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ پارێزگاری‌ پێشووی‌ به‌سره‌ ده‌ركراوه‌.

 

ئاماژەی بەوەشداوە، ئه‌و پارێزگاره‌ له‌سه‌ر حسابی‌ پارێزگا، ژماره‌یه‌ك كه‌سی‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات ئیفادكردووه‌ كه‌ فه‌رمانبه‌ری‌ دیوانی‌ پارێزگا نین.

ئەوەشیخستووەتەڕوو” پارێزگاری پێشوو له‌ بودجه‌ی‌ پارێزگاکەی‌ بۆ ئیفادكردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ خه‌رج كردووه‌ ئه‌مه‌ش به‌فیڕۆدانی‌ داهاتی‌ گشتییه‌.

 

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە” گەشتی دەرەوەی وڵاتیش لەپارێزگاری پێشووی بەسرە قەدەغە کراوە.