خۆپیشاندانەکانی بەغداد کوژراوی زیاتری لێکەوتەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامیان هەیە و ئەمڕۆش بە هۆی تەقەی هێزە ئەمنیەکانەوە چوار خۆپیشاندەر لە بەغداد کوژراون.

 

سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبووە، دوای ئەوەی خۆپیشاندەران ویستویانە بەربەستە كۆنكرێتییه‌كانی شه‌قامی ره‌شید لە بەغدادببه‌زێنن و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش به‌ فیشه‌ك و ته‌قه‌كردن رێگریان لێكردوون.

 

بە پێی زانیاریەکان، لە ئاکامی تەقەی هێزە ئامنیەکانەوە چوار خۆپیشاندەر کوژراون.

 

ماوەی چەندین ڕۆژە خۆپیشاندان بە شێکی زۆری پارێزگاکانی عێراقی گرتۆتەوە و بەو هۆیەشەوە تا ئێستا زیاتر له‌ ٢٨٠كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و سه‌دانی دیكه‌ بریندار بوون.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب