ئەمریكا: هەرگیز ڕێگە نادەين ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆم

بچووکردنەوە گەورەکردن

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی زیادكردنی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە هۆشداری دەدات و دەڵێت، هەرگیز رێگا نادەن ئێران ببێتە خاوەن چەكی ئەتۆم.

 

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا نوێترین هەڵوێستی وڵاتەكەی لەبارەی ئەو هەنگاوەی ئێران خستەڕوو وتی” داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكات هەڵوێستیان هەبێت لەبەرامبەر زیادكردنی پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، دوێنێ‌ حەسەن روحانی رایگەیاند، كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەنگاوی چوارەمیدا پابەندییەكانی بە رێكەوتنە ئەتۆمیەكەی كەمكردوە.

لای خۆشیەوە ئیمانیۆل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند، ئێران بەشێوەیەكی رانەگەیەنرا و لە رێكەوتنە ئەتۆمیەكە كشاوەتەوە.

ساڵی 2015 كۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە پرۆگرامە ئەتۆمیەكەی رێكەوتنێكی لەگەڵ وڵاتانی (ئەمریكا، روسیا، چین، فەڕەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا) واژۆكرد، دواتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بریاریدا بەكشانەوە لە رێكەوتنەكە.