یەكێتی ئەوروپا لەسەر دۆخی عێراق هاتە دەنگ

بچووکردنەوە گەورەکردن

لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق یەکێتی ئەوروپا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لێپێچینەوە لەو کەسانە دەکات کە هاووڵاتی و رۆژنامەنووسان دەکوژن.

 

 

لەبەشێكی راگەیەندراوەكە ، سەرەڕای چەند جار ئاگادارکردنەوە، خەڵکێکی زۆر گیانی لەدەستداوە و برینداربوون، موڵکی تایبەت و گشتی وێرانکراون، بەکارهێنانی هێزێکی زۆر بەرامبەر بە خۆپیشاندەران زیانی زۆری دەبێت و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانە کە بیانەوێت بە ئاشتیانە پەیامەکانیان دەربڕن و بەگوێرەی دەستوور داوای مافەکانیان بکەن.

 

هەروەها یەکێتی ئەوروپا داوا دەکات سەرپێچیکاران لێپێچینەوەیان بەرامبەر بکرێت و پشتیوانی خۆشیان بۆ یەکێتی خاکی عێراق و پاراستنی سەروەری عێراق دوپات کردووەتەوە.

 

 

لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەی یەكێتی ئەوروپا هاتووە، داوا دەكەین كە حکوومەت چاکسازیی بکات و ئامادەیی خۆشی بۆ هاوکاریکردنی ئەو پرۆسەی چاکسازییە دەردەبڕێت