عادل عه‌بدولمه‌هدی: پێویسته‌ په‌له‌ بكرێت له‌ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2020

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە لیژنەی بودجەی ساڵی 2020 دەکات پەلە بکەن لە رەوانەکردنی پڕۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمان.

 

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2019 عادل عەبدولمەهدی، لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ لیژنەی بودجەی 2020 رایگەیاند، پێویستە پەلە بکرێت لە رەوانەکردنی بودجە بۆ پەرلەمان لە نزیکترین وادەدا.

 

هەروەها جەختی لەوەکردووەتەوە پێویستە داهات زیاد بكرێت و ک کورتهێنانیش كەمبكرێتەوە لە بودجەی ساڵی داهاتوو، ئەوەش لە پێناو خزمەتکردنی عێراقییەکان.

 

 

عەبدولمەهدی باسیلەوەشكردووە کە بودجەی ساڵی داهاتوو تەنها ژمارە نییە و بونی گرفت تێیدا دەبێت هۆی پەخستنی بەرەوپێشچونی ئابوری.

 

 

ئاشكراشیكرد كە پێنج هەزار پڕۆژە لە عێراق راگیراوە، ئەوەیش بێ كاری زۆری دروستكردووە، جگە لەوەی پارەیەكی زۆر لەو پڕۆژە تەواو نەكراوەنەدا بە فیڕۆ چوون.

 

 

هەروەها سەرۆك وەزیرانی عێراق رونیشیكردەوە، دەیانەوێت چاكسازی دارایی گەورە بكەن بۆ نەهێشتنی قورسایی دارایی لە سەر عیراق.

 

 

راشیگەیاند، چاو بە سیستمی باج دەخشێننەوە و پڕۆژە كان دەخەنەوە گەڕ و هەوڵی نەهێشتنی بێكاری دەدەن.