ئەردۆغان: ئەمریکا و ڕووسیا سەرکەوتوو نەبوون لە نەهێشتنی تیرۆرستان لە سوریا

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانیان لە خاکی سوریا بەردەوام دەبێت.

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پاش تەواوبوونی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەنگاریا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕووسیا نەیانتوانی خاکی سوریا لە تیرۆرستان پاک بکەنەوە”.

 

ئەردۆغان ڕاشیگەیاند، “گەر یەکێتی ئەوروپا لە بەرامبەر پەنابەراندا بەرپرسیارێتی زیاتر نەگرێتە ئەستۆ، ئەوا دەروازە سنورییەکان بەڕووی پەنابەراندا دەکەینەوە”.

 

لەکۆتایی وتەکانیدا سەرۆک کۆماری تورکیا باسی لەوەشکرد، “بەداخەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕووسیا نەیاتوانی تیرۆرستان لە خاکی سوریا کۆتایی پێ بهێنن، هەر بۆ ئەو مەبەستە ئۆپەراسیۆنی سوریامان دەستپێکرد، ئێمە یارمەتی ئەو کەسانە دەدەین کە هانا بۆ ئێمە دەهێنن”.

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل