ئەمریكا: داعش هێشتا كۆتایی نەهاتووە

بچووکردنەوە گەورەکردن

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، داعش هێشتا کۆتایی نەهاتوە، بۆیە ئامانجی سەرەکی ئەمەریکا لەناوبردنی ئەو رێکخراوەیە.

 

 

جۆناسان هۆفمان، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێزەکانی ئەمەریکا لە دەوروبەری کۆبانێ بەردەوامن لە کشانەوە، بەڵام دۆخەکە بڕیار دەدات لەسەر مانەوە یاخود کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانمان.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەرشوێنێک پێویست بکات، هێزەکانیان مافی بەرگریکردن لە خۆیان هەیە.

 

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا باسی لەوەشکرد، ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن و هاوکاریکردنی كوردانی رۆژئاوا، چونکە ئەوان هاوبەشی ئەمەریکان.