جارێكی دیكە بەندەری ئوم قەسر كرایەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

بەندەری ئوم قەسر جارێكی دیكە دوای داخستنی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بەڕووی بازرگانیدا كرایەوە.

ئەنوار ئەجودی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسڕە ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “بەندەری ئوم قەسر ئەمڕۆ بەڕووی بازرگانیدا کرایەوە، پاش ڕێککەوتن لەنێوان پارێزگاری بەسڕە و خۆپیشاندەران، سەبارەت بە هێورکردنەوە و ئاسایشی ڕەوشەکە ئەمە هەنگاوێکی باش بوو بۆ پارێزگاکە”.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، “هیوادارین ئاشتی و ئارامی باڵ بەسەر پارێزگاکە و هەموو عێراقدا بکێشێت، هەموو ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەی لەم چەند ڕۆژەی ڕابردووی پارێزگای بەسڕە ڕوویداوە چارەسەریان نزیکە”.

 

ئەمەش دوای ئەوە دێت، ماوەی چەند رۆژێكە خۆپیشاندەرانی بەسرە دەروازەكانی بەندەرەكەیان داخستووە و بەوهۆیەشەوە هەموو ئاڵۆگۆڕییەكی بازرگانی تیایدا وەستابوو، هاوكات بەوتەی وتەبێژی بەناو عادل عەبدولمەهدیش بەهۆی داخستنی دەروازەكە و خۆپیشاندانەكانەوە عێراق زیانی زیاتر لە شەش ملیار دۆلاری بەركەوتووە.

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل