ئەمریکا: لەبەرامبەر هەر هێرشێک بۆسەر کێڵگە نەوتییەکانی سوریا بێدەنگ نابین

بچووکردنەوە گەورەکردن

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، سەربازانی وڵاتەکەیان بێدەنگ نابن و وەڵامیان دەبێت سەبارەت بە بوونی هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

 

جۆناسان هۆفمان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئاماژەی بەوەکرد، “سەبارەت بە بوونی هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی فوڕات، سەربازانی وڵاتەکەمان لە وەڵامدانەوە و ڕووبەڕووبونەوە سەرپشککراون.

 

هۆفمان ئەوەشی خستەڕوو، “بەمەبەستی ڕووبەڕووبونەوەی چەکدارانی داعش، ئەمریکا بەردەوامە لە هاوکاری کردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” بەناردنی چەک و پێداویستی سەربازی بۆیان”.

 

لەبارەی داهاتی نەوتی سوریا هۆفمان ئاشکرایکرد، “کێڵگە نەوتییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە پارێزگاری لێدەکرێت و داهاتەکەی بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” دەبێت و بۆ ئەمریکا نابێت”.

 

لەدرێژەی وتەکانیدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پەیامێکی ئاڕاستەی ئەنقەرەکرد و تیایدا ڕایگەیاند، “ئەو کەسانەی بەتاوانی جەنگی تۆمەتبارن پێویستە لەلایەن تورکیاوە بدرێنە دەست داد و دادپەروەری”.

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل