ماکرۆن: ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی ناتۆ هەیە

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند، ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی ناتۆ هەیە.

 

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری “زە ئیکۆنۆمیست” ئاماژەی بەوەکردووە، “بەهۆی پابەند نەبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەو بەڵێنانەی بە هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی “ناتۆ”وە، ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانێتییەکە هەیە و هۆکاری دیکەش زۆرن “.

 

ماکرۆن ئەوەشی خستەووەتەڕوو، “پێویستە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ هەوڵەکانیان بۆ گەشەدان و بەهێزکردنی توانا بەرگرییەکانی ئەوروپا چڕ بکەنەوە و بەرنامە و پلانێکی نوێ بۆ هاوپەیمانێتییەکە دابنرێت”.

 

سەرۆكی فەرەنسا لەبارەی وەڵامی ئەوەی کە ئایا لە ڕێککەوتننامەی ناتۆ بڕوای بە گرنگی بەرگری کۆمەڵەی ئەندامانی هاوپەیمانییەکە هەیە؟ لە وەڵامدا ماکرۆن ڕایگەیاندووە، “نازانم” ئەمەش ئاماژەیە بۆ نەبوونی هاوکاری و هەماهەنگی و بوونی گرژی لە نێوان ئەندامامی ناتۆ.

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل