“چاوەڕێی دەستلەكاركێشانەوەی عەبدولمەهدی مەكەن”

بچووکردنەوە گەورەکردن

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق رایگەیاند، چاوه‌ڕێ مه‌كه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه‌.

 

لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌یه‌كی کەناڵی “روسیا الیوم” ئاماژەی بەوەكردووە، ناتوانین رێگه‌ بده‌ین خۆپیشانده‌ران بانكی ناوه‌ندی بگرن له‌ناوه‌ڕاستی به‌غداد.

 

باسیلەوەشكردووە، خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌ ده‌كوژرێن و كه‌یسه‌كانیان له‌ دادگایه‌.
هەروەها ئەوەیخستووەتەڕوو، لەناودەستگیكراوانی خۆپیشاندانەكان كەسانی ئەمنی هەبوونە.

 

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق جەختی لەوەشكردووەتەوە،”ئێمه‌ به‌س گازی فرمێسكڕێژ له‌دژی خۆپیشانده‌ران به‌كارده‌هێنین ئه‌وه‌ش له‌ زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان ئه‌نجام ده‌درێت”.