به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی لێپرسینه‌وه‌ له‌ ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی عێراقی ده‌کرێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

دەستەى نەزاهەى عێراق به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی لێپرسینه‌وه‌ له‌ ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی عێراقی ده‌کات.

 

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا که‌ ئه‌مڕۆ هەینی، دەستەی نەزاهەی عێراق بڵاویکردۆته‌وه‌، “به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی دادگا بڕیاریداوه‌ بە بانگھێشتکردن و لێپرسینەوە لە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە و دوو جێگرەکەی، ھەروەھا ئەندامانی تری ئەنجوومەنەکە، کە ژمارەی ھەموویان ٢٦ کەسە”.

 

ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌، حکومه‌تی عێراق به‌رده‌وه‌مه‌ له‌ هه‌نگاوه‌کانی بۆ جێبه‌جێکردنی داواکاری خۆپیشانده‌ران که‌ له‌ ڕۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩وه‌، به‌ سەدان هەزار هاووڵاتیی عێراقی، لە به‌شێکی زۆری پارێزگاکان، دژی گەندەڵی و کەمیی خزمەتگوزاری ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌کانی ئه‌و وڵاته‌.

 

هه‌واڵ. شه‌هێن وه‌هاب