نوێنەری سیستانی: په‌یامێکی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کان بڵاوکرده‌وه‌

بچووکردنەوە گەورەکردن

نوێنەری عەلی سیستانی رێبەری مەرجەعیەتی باڵای شیعەكانی عیراق له‌ وتاری هه‌ینیدا هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌ولایه‌نانه‌ی که‌ خۆپیشاندانه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌کارده‌هێنن.

 

عەبدولمەهدی كەربەلایی لە بەیاننامەیەكی مەرجەعیەتی باڵادا ڕایگه‌یاند، “هێزە ئەمنیەكانی عێراق بەرپرسیارن بەرامبەر ئەنجامدانی هەر توندوتیژییەك كە دژی خۆپیشاندەرانی عێراق ئەنجام بدرێت، هەمو تاكێكی عێراقیش مافی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ئاشتیانەی هەیە”.

عەبدولمەهدی كەربەلایی جه‌ختیشیکرده‌وه، “داوای لە هێزە سیاسیەكانی عێراق ده‌که‌ین، خشتەیەكی زەمەنی دیاریی بكەن بۆ جێبەجێكردنی داخوازییەكانی خۆپیشاندەرانی عێراق”.

 

ڕاشیگه‌یاند، كە توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بەكار نەهێنرێت و ئەوانەی دەستیان هەبووە لە كوشتن و برینداركردنی خۆپیشاندەران سزا بدرێن.

لە خاڵێكی دیكەی وتارەكەیدا نوێنەری سیستانی هۆشداریدا لەوەی كە دەستی دەرەكی و هەندێك دەیانەوێت ناڕەزایەتیه‌کان بەكار بهێنن بۆ بەرژەوەندی خۆیان و داواشی له‌و هێزه‌ سیاسیانه‌کرد که‌ دەرفەتیان ماوە چاكسازی ئەنجام بدەن”.
هه‌واڵ. شه‌هێن وه‌هاب