مەسرور بارزانی په‌یامێکی پیرۆزبایی بڵاوکرده‌وه‌

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەرۆکى حکومەتى هەرێم بە بۆنەى یادى لە دایکبوونى پێغەمبەرى ئیسلام پەیامێکى پیرۆزبایى بۆ موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان ده‌نێرێت.

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ په‌یامه‌که‌دا ڕایگه‌یاندوه‌، “بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام موحەممەد (دروودی خوای لە سەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم”.

 

بارزانی ده‌شڵێت، “هیوادارم خوای مەزن ئەم یادە پیرۆزە بکاتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی وگەشەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و تەبایی زیاتر، لە نێو گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و ،سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامیی لە عێراق و ناوچەکەدا”.

 

هه‌واڵ. شه‌هێن وه‌هاب