یاریدەدەری سەرۆکی هاوپەیمانی پیرۆزبایی لە تەواوی هاودیدان دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

دکتۆرە ئاڤێستا کەمال یاریدەدەری سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە بەبۆنەی ساڵیادی کۆنگرەی بەردەوامیی هاوپەیمانییەوە و ڕایدەگەیەنێت” دەمەوێت یادی ڕۆژی بەستنی یەكەمین كۆنگرەی بەردەوامی و دامەزراندنی هاوپەیمانی بكەمە دەرفەتێك بۆ پیرۆزبایی كردن و سوپاسی ئێوە كە بێگومان بونی ئیرادە و هێزی ئێوە گرنگترین خاڵی بەهێزی هاوپەیمانیە”

 

هەر لە پەیامەکەی یاریدەدەری سەرۆکی هاوپەیمانیدا ئەوە هاتوە کە ” دڵنیاتان دەكەمەوە كە بەهەمان تواناو ئیرادەی ڕابردوەوە خۆمان بۆ قۆناغی داهاتوو ئامادەكردوە، چونكە ئامانجەكانمان خزمەتی كۆمەڵگە و سیاسەتی دروست و چاكەی گشتین”

 

 

دەقی پەیامەکەی یاریدەدەری سەرۆکی هاوپەیمانی :

 

هاودیدانی بەڕێزی هاوپەیمانی

دەمەوێت یادی ڕۆژی بەستنی یەكەمین كۆنگرەی بەردەوامی و دامەزراندنی هاوپەیمانی بكەمە دەرفەتێك بۆ پیرۆزبایی كردن و سوپاسی ئێوە كە بێگومان بونی ئیرادە و هێزی ئێوە گرنگترین خاڵی بەهێزی هاوپەیمانیە كە بەبێ هیچ ئیمتیازێك و لەسەر توانای مادی و مەعنەوی خۆتان خۆڕاگرانە قۆناغە سەختەكەی هاوپەیمانیتان تێپەڕاند.

بۆیە سوپاسی یەك بەیەكتان دەكەم و دڵنیاتان دەكەمەوە كە بەهەمان تواناو ئیرادەی ڕابردوەوە خۆمان بۆ قۆناغی داهاتوو ئامادەكردوە، چونكە ئامانجەكانمان خزمەتی كۆمەڵگە و سیاسەتی دروست و چاكەی گشتین.

 

هەرشاد و سەركەوتووبن

هاودیدتان
ئاڤێستا كەمال
یاریدەدەری سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتیمانی