پەیامێکی تایبەتی هاوپەیمانی لە ڕۆژی جیهانیی ژناندا

خانمانى سەر‌به‌رزى كوردستان، بەڵگە نەویستە ژنان هاوبەشی پیاوانن لە سەرجەم پێگەکانی ژیاندا، ژنان بەشداری کارایان ھەیە لە هەموو بۆنەکاندا، بەلام(8ى مارس) ڕۆِژى جیهانى تایبەت بە ژنانە، تابکرێتە ڕۆژی ڕێزگرتن لە پێگە و خەباتی ژنان و داکوکیکردن لە مافەکانی ژنان.

 

 

بەم بۆنەیەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سەرجەم ژنان دەکەین، بە هیوای ئەو ڕۆژەی کە ژنان تایدا ڕێزی شیاویان لێبگیرێت و سەرجەم مافەکانیان بەدەستهێنابێت و ژن بوون پاساوی هیچ ستەملێکردن و بێبەشکردنێک نەبێت و ژنان لەسەرجەم کایەکانی ژیاندا ڕۆڵی گەورەو گرنگ و شیاوی خۆیان بگێڕن ، هاوپه‌یمانیی نیشتمانى شانازى به‌وەوە ‌ده‌كات کە یه‌كێك له‌بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانى ئه‌وه‌بووه‌ پاڵپشتى خانمان بكات تا بگه‌نه‌ پێگه‌ گرنگه‌كان له‌ سەرجەم ئۆرگانەکانیدا ، وە ئه‌وه‌شى به‌ کردەوە سه‌لماندووه‌ و زەمینەی سازاندووە بۆ ئه‌وه‌ى خانمان له‌ پێگه‌ هه‌ستیاره‌كانى هاوپه‌یمانى ڕۆڵێكى باڵایان هه‌بێت، وە کار دەکات بۆ ئەوەی ژن رۆڵی سەرکردایەتی کردن بگێریت وە لە ھەولی بەردەوامدا دە بین کە ئەم ھەنگاوانەی ببێتە کلتور و رۆشنبیری گشتی کۆمەڵگە، بەهیوای ژیانێکی ئاسوودە بۆ ژنان و ڕۆژگاریکی گەش بۆ هەموولایەک دووباره‌ پیرۆزبێت 8ى مارس .

 

هاوپەیمانی نیشتیمانی

ئەنجومەنی سیاسی

٨/٣/٢٠١٩