هاوپەیمانی
9, تشرینی دووه‌م 2019

لەساڵڕۆژی کۆنگرەی بەردەوامیی ھاوپەیمانیدا

محمد رەئوف محمد

 

ساڵێک خۆڕاگری و بەردەوامی، لەقۆناغ و ساتەوەختێکی ھەستیارو پڕ لە سەختیدا و بەگیانی خۆبەخشی و لەخۆبوردەیی بۆھەموو ھاودیدان چی دەگەیەنێت ؟

بەتفاق و دەرامەتێکی زۆرکەم و ڕەمزیەوە ساڵێکی پڕچالاکی و دەزگا دروستکردن و پەیوەندی بنیاتنان لەسەرھەموو ئاستەکان و خۆڕاگری بەرامبەر کێشەو پرسیارە ناوخۆییەکان و بەشداری لە پرۆسەی سیاسی چارەنوس سازی پرسێکی وەک کرکوک و مۆڵەتی فەرمی و کۆمەڵێک کۆڕو سیمیناری پڕ بایەخ ، ھەموو ئەوانە دوو شت دەگەیەنێت یەکەمیان خۆڕاگری و نیازپاکی ھاودیدان لەخوارەوە تاسەرەوە و باوەری تەواویان بە پرۆژەکە ، دووھەمیان ڕاستی و دروستی پرۆژەی ھاوپەیمانی کە دەکرێت بڵێین ھاوپەیمانی لەسەر بنەمایەکی ڕوشدی فیکری وسیاسی بنیاتنراوەو.

مرۆڤ سەنتەری و بەجێھێشتنی ئایدۆلۆژیای حیزبی بەنەریتکراو و دەرککردنی بەھای گەنج و نیشتمانسازی و دژە توندرەوی بەھەموو جۆرو شێوازەکانیەوە و جوانخوێندنەوەی کۆمەڵگەو قۆناغەکەی، ئەم باکگراوندە فیکری و مەعریفیە کۆڵەکەو بڕبڕەی پشتی ھاوپەیمانیەو ئینێرژی بەردەوام دەدات بەھاودیدانی ھاوپەیمانی.

جگە لەدەستخۆشی و ئافەرین بۆ ھاودیدان ھیچیترم نیە بەڵام بۆھێزەکانی دیکەی کوردستانی دەڵێم ئەم فۆرم و مۆدێلە بەو ڕەگەزانەوە ئاماژەم پێکردن زۆر پێویستە و بۆئەمرۆی کوردستان باشترین نمونەو مۆدێلە بۆ دەستکاریکردنی فۆرمی حیزبایەتی چەقبەستوی کوردستانی و ھیچ گومانی تێدانیە ئەگەر دەستکاریی مۆدێلی سیاسی و حیزبی نەکرێت بەھیچ شێوەیەک ناتوانرێ دەستکاریی مۆدێلی حوکمرانی بکرێت، چونکە ئەوە حیزب و عەقڵ و ئایدۆلۆژیای حیزبە ئەبێتە ئەساس بۆ حوکمرانی.