سەركردەیەکی بزوتنەوەی جیهادی فەلەستین كوژرا

بچووکردنەوە گەورەکردن

ئیسرائیل سەرکردەیەکی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامییان لە کەرتی غەزە كوشت و بزوتنەوەکەش پشتراستی هەواڵەکەیان کردۆتەوە.

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكەجەنگییەكانی ئیسرائیل بۆردومانی ماڵی ئەبولعەتای كرد و بەهۆیەشەوە كوژرا.

 

بۆردومانەكە بەفەرمانی ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بوەو وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەش ئاگاداری وردەکاریەکان بوە.

 

هاوكات بزوتنەوەی حەماسیش ڕایگەیاند بەرپرسیارێتی هەر حاڵەتێکی نەخوازراوو هەر ڕووداوێک دەکەوێتە ئەستۆی ئیسرائیل.

 

هەرپەیوەست بەو رووداوە میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە حاڵەتی ئاگادارکردنەوەو ڕووداوی لە ناکاو لە کەرتی غەزە ڕاگەیەنراوە.