“چەند وڵاتێک کار بۆ دروستکردنی گێرەشێوێنی لەعێراق و لوبنان دەکەن”

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، “چەند وڵاتێک کار بۆ دروستکردنی گێرەشێوێنی لەعێراق و لوبنان دەکەن”.

 

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بەوەکرد، هەندێک وڵات کار بۆ دروستکردنی گێرەشێوێنی لە عێراق و لوبنان دەکەن، هەروەها ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە گۆڕینی ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکانی لوبنان بەرەو جەنگی ناوخۆ تۆمەتبار دەکات.

 

ڕۆحانی ئەوەشی خستەڕوو، “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بەهێز نییە و چیتر هێزێک نییە بەزاندنی مەحاڵ بێت”.

 

لەکۆتایی وتەکانیدا حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، “دژ بە حکومەتەکانی بەغدا و بەیروت ئێران پێی وایە هەوڵی بەردەوام دەردێت بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی خۆپیشاندان لە مەدەنییەوە بۆ دروستبوونی پشێوی و ناسەقامگیری”.

 

لای خۆشیەوە محەمەد باقری فەرماندەی ئەرکانی سوپای ئێران حەوتی ئەم مانگە خۆپیشاندەرانی عێراق و لوبنانی بە وەرگرتنی پارە لە بەرامبەر درێژەدان بە خۆپیشاندان و نارەزایەتییەکانیان لەسەر شەقامەکان تۆمەتبارکرد.

 

 

باقری ئەوەشی خستەڕوو، “بەمەبەستی هێشتنەوەی خۆپیشاندەران لەسەر شەقامەکانی بەغدا و بەیروت، هەندێک لایەن پارە بەسەر خۆپیشاندەران لەسەر شەقامەکان دابەشدەکەن”.

 

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل