وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق: قەرزەکانی حکومەتی عێراق بەرزبووەتەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێژەی بێکاری لە وڵاتی عێراق گەیشتووەتە ١٣.٨٪ و قەرزەکانی لە ساڵی ٢٠١٩ بۆ ١١٥ ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە.

 

عەبدول زەهرە هەنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ڕێژەی بێکاری لە وڵاتی عێراق گەیشتووەتە ١٣.٨٪ و قەرزەکانی بۆ ساڵی ٢٠١٩ بەرزبووەتەوە بۆ ١١٥ ملیۆن دۆلار کە ٧٢ ملیار دۆلاری قەرزی دەرەوەی وڵاتە و بڕی ٤٣ ملیار دۆلاریشی قەرزی ناوخۆیە.

 

هەنداوی ئەوەشی خستەڕوو، بڕی ئەو قەرزانەی لە دەرەوەی وڵات وەرگیراون دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتانی کەنداو و چەند وڵاتێکی دیکە کە لەسەردەمی بەعسدا وەرگیراون و برەکەی ٤١ ملیار دۆلارە و قەرزی بلۆککراوە، بەڵام هیچ زیادەیەکی قەرزیان لەسەر نییە.

 

ئەو وتەبێژەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، “پێویستە ئەو قەرزانە بە زووترین کات بگەڕێندرێنەوە، بەهۆی ئەوەی دەبنە بارگرانی بۆ گەلی عێراق لە ئێستا و داهاتووشدا، بەتایبەت ئەو قەرزانەی زۆرتر دەبن بەهۆی زیادەی قەرزەوە”.

 

لەکۆتایی وتەکانیدا هەنداوی باسی لەوەشکردووە، “حکومەتی عێراق دەتوانێت وەبەرهێنان بکات و کەرتی ئابووری عێراق ببوژێنێتەوە، لەڕێگەی پێدانی قەرز بە لاوان و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان”.

 

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل