ڕووسیا بنکەیەکی سەربازی نوێ لە سوریا دادەمەزرێنێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، حکومەتی مۆسکۆ بنکەیەکی سەربازی نوێ لە شاری قامیشلۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان دادەمزرێنێت.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئاماژەی بەوەکردووە، حکومەتی مۆسکۆ بنکەیەکی سەربازی نوێ لە شاری قامیشلۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان بەمەبەستی هاتوچۆکردنی فڕۆکەکانیان لە سوریا دادەمەزرێنێت،هاوکات دامەزراوەی موشەک هاوێژی زەمینی و ئاسمانی لەخۆ دەگرێت.

 

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە ئێستادا بەمەبەستی هاتوچۆکردنی فڕۆکەکانیان لە خاکی سوریا و دامەزراندنی موشەک هاوێژی زەمینی و ئاسمانی لەو بنکەیەدا، لەدەوروبەری بنکەکەدا سێ هێلی کۆپتەر بڵاوەیان پێکراوە.

 

باسی لەوەشکردووە، چەندین سیستمی دیکەی دژە موشەک بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەر هێرشێک لەو بنکەیەدا دروسدەکرێت.

 

بۆ ماوەی پێنج ساڵە بەپێی ڕاپۆڕتەکانی روویسا کە پێشکەشی حکومەتی سوریای کردووە، رووسیا هاوکارێکی باش بووە لە کۆنترۆڵکردنەوەی زۆرینەی خاکی سوریا لە دەست چەکدارانی داعش و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن.

 

حکومەتی ڕووسیا و حکومەتی سوریا لە ساڵی ٢٠١٥ بەمەبەستی ئەوەی رووسیا بتوانێت بنکەی سەربازی بۆ هێزەکانی وڵاتەکەی لە خاکی سوریا دروستبکات هەر کات بییەوێت، ڕێککەوتنێکیان واژۆکردووە و بەپێی ئەو ڕێککەوتنە رووسیا بنکە نوێکەی لە سوریا دادەمەزرێنێت.

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل