ئەنجومەنی نوێنەرانی هاوپەیمانی پرۆژەیەک بۆ هەمواری یاسای خاوەن پێداویستیەتایبەتەکان ئامادە دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

لیژنەیەك لەئەنجومەنی نوێنەرانی هاوپەیمانی نیشتیمانی ۆرك شۆپێكی لەبارەی هەمواركردنەوەی یاسای ژمارە 22ی ساڵی 2011 كەمئەندامان و خاوەن پێدوایستییە تایبەتەكان لەنێو بینای وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی لە هەولێر ئەنجامدا.

 

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14تشرینی دووەم بەئامادە بوونی ئاڤێستا کەمال یاریدەدەری سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی و وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی و نوێنەرانی ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی كۆمەڵایەتی پەرلەمان و رێكخراوەكانی كەمئەندامان و خاوەنپێدوایستییە تایبەتەكان لە باڵەخانەی وەزارەتی کاروکارو باری کۆمەڵایەتی ۆرك شۆپەكە بەڕێوەچوو.

 

 

لەسەرەتادا سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی هاوپەیمانی وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند “مرۆڤ سەنتەری لای هاوپەیمانێتییەكەمان بنەمای سەرەكییە بۆکارکردنمان هەربۆیە لیژنەیەكنان بۆ هەمواركردنەوەی یاساكە دروستكردووە و مەبەستمان بووە خزمەت بەو چینەی كۆمەڵگا بكەین” .

 

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، هاوپەیمانی جگە لەم یاسایە لیژنەیەكیان بۆ نوسینەوەی دەستوری هەرێمی كوردستان دروستكردووە و دوای تەواوبوونیشی پێشكەشی پەرلەمانی كوردستانی دەكات.

 

هاوكات كوێستان محەمەد، وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی كوردستان لەوتارێكدا لەۆرك شۆپەكەدا پشتیوانی خۆی و وەزارەتەكەی بۆ پرۆژەكەی هاوپەیمانی دووپاتكردەوە وێرای دەستخۆشیلێكردن و وتی” هەرچی لەتوانای وەزارەتەكەمان بێت بۆ ئەو پرۆژەیە درێخی تێدا ناكەن”.

 

 

لای خۆشیەوە هاجەر وەیس ئیسماعیل ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرۆكی لیژنەی هەموارەکە ڕایگەیاند، ماوەی سێ مانگە خەریكی ئەم هەمواركردنەوەیەین و لیژنەکەشمان چەندین پسپۆڕی جیاوازی لەخۆگرتوە لەبواری یاسا و پەروەردە و شەریعە و کاروباری کەمئەندامان”.

 

 

وتیشی ” بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی كوردستان سەرنج و تێبینی ئەو کەسانەی كە ئەنڕۆ بەشداری وۆرکشۆپەکەبوون و گفتوگۆكرا و پوختەكەی نوسراوەتەوە و لەرۆژانی داهاتووشدا لیژنەی هاوپەیمانی لەگەڵ وەزارەتدا تاوتوێ دەكەن تاوەكو پوختەیەكی باشی لێ ئامادە بكەن و لەوێشەوە بۆپەرلەمان دەنێردێرێت”.

 

بەرپرسی لیژنەکە جەختی لەوەشكردەوە” دوای هەمواركردنەوەشی هاوپەیمانی بەدوا داچوون بۆ جێبەجێ كردنی یاساكە دەكات”.

فۆتۆ: مەبەست سەردار