ترێ محمود 
8, ئازار 2019

من دەمەوێ بۆ ٨ی مارس بڵێم

وەک ژن، وەک شاعیر، وەک میدیاکار، هیچ کات نەبووە ڕووبەڕووی ئەستەنگی ژیان نەبووبێتم بەڵام ئەو ئیرادەیەی من وەک ژن هەمە ئیرادەیەکی بەهێزە تابتوانی گۆرانکارێکانی خۆت ببینی، نابێ هیچ کات چاوەڕێی دەوروو بەرت بکەیت تا تۆلەو لوتکەیە سەرخات، یان لانیکەم وەک گۆچان بێنە بن باڵت، تۆ کاتێ کە هەیت وەک هەموو مرۆڤێک، بەهێز بە، خۆتبە، چاو لەسەر ئەو ڕێگایە هەڵمەگرە کەدەتەوێ پێیدا بڕۆیت، تۆ کاتێ لەشتەکان تێدەگەیت، ئەوکاتە دەزانی چ بەر بەستێکت شکانووە، ڕەنگە ئێمە هەربڵێین پیاوان ڕێگرن.

 

نا.. ئەوەی کە بیرت لێ نەکردۆتەوە ئەوەیە کە خۆت ژنی ،کەچی ژنێکی تر بۆتە بەربەست لەبەردەم کارەکاندا.

 

بەتایبەتی ئێستا شتەکان بەجۆڕێکی تر گۆڕاوە سەردەمەکە چەقبەستوونیە،گەر لەبەر بەرژەوەندیش بێ ئەوا حزبەکان ئێستا کاریان پێتە، ئیدی تاچەند تۆ لەناوەندی بڕیاردای ،یان نا ئەمە شتێکی ترە ..

 

کەواتە ژنان باهەوڵبەین وەک ژن پێگەی خۆمان بەکار بێنین، نەک بەئەقڵێتی پیاوسالاری ،نەک بەڕۆحی پیاو ،هەوڵبە خۆتبە هەوڵبە ژنبوونی خۆت بسەلمێنە، بەتایبەتی ئەوژنانەی لەپەڕلەمانن،دەستور وەک دایکی هەموو یاساکان،بالەخزمەتی ژنانا بێ کاری لەسەر بکرێ، هەمووناوەندە مەعریفاکان ، بێ جیاوازی ڕەگەزی پێش بخرێ وسورەتی واقعی نیشان بدرێ،باتواناکان دەربخرێ چ مێ یان نێر ،بایەکسانی کۆمەڵایەتی بکەینە ئامانج، ئەودەسکەوتە مێژوویانەی بەردەست کەوتووە دووای ۲۹ساڵ لەباشووری کوردستان، بەگرنگییەوە باسی بکەین، چ دەسکەوتی سیاسی، یان کلتوری وڕێکخراوەیی وهەمووبوارەکان تکایە ،بیربکەوە چەنێ هەورازو نشێو هاتۆتەبەردەممان، ئایا چوانیمان زاڵبین بەسەریا؟ کەواتە تۆهەیت دەتوانی ئەوهەلەی کەنەگونجاوە، یاخود بۆت ڕێک نەکەوتووە..

 

ئەمڕۆ بکە یەکەم هەنگاوی دەست پێکی کارێکی نوێ، گۆڕانکاری دۆخێکی تری ژیانت ،بۆئەوەی لەداهاتوو شانازی بەبوونت، بەخانەوادەت بکەیت، ئەوانیش هەست بەوە بکەن کەساڵەهایە خۆیان بۆکێ ماندووکردووە، کەئەمڕۆ مرۆڤێکە..

 

داوی ۱۹ساڵ لەبواری خۆیدا هەم شاعیربوون، هەم ڕاگەیاندن جێی فەخرێک بین. لەڕەخنە مەترسن،ڕەنگە دەیانجار ئازارتان پێ بگات،دوورنیە ئەوەی بۆهاوڕێکەت دێتە پێش تۆ بەخەونیش بیرت لێ نەکردبێتەوە،ژیان وایە ئەوەی بۆئەو هەڵەکەوێ بۆ تۆ زەحمەتە ،بەڵام.. بەڵام بۆیە تەئکید دەکەمەوە تۆش دەتوانی بیکەیت،دەتوانی ڕۆژێ لەڕۆژەکانی تەمەنت بەخەونەکەت بگەیت.