نێچیرڤان بارزانی: لەم مانگەوە پاشەکەوتی مووچە هەڵدەگیرێت

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لەم مانگەوە پاشەکەوتی مووچە هەڵدەگیرێت.

 

 

وتیشی “وەکو بەڵێنمان دابوو لەگەڵ باشبوونی باری دارایی حکومەتی هەرێمدا پاسەکەوتی مووچە هەڵدەگرین و بەڵێنەکەشمان جێبەجێکرد”.

 

 

ناوبراو ئاژەی بەوەکرد “هۆکاری سەرەکی قەیرانی دارایی بڕینی بەشە بودجەی هەرێم بوو لەلایەن بەغداوە، ئێستا ئەو کێشەیە چارەسەرکراوە و شەڕی داعشیش کۆتایی هاتووە”.

 

 

نێچیرڤان بارزانی سپاسی فەرمانبەر ومامۆستایان و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و پێسمەرگەی کرد وتی “ئەگەر خۆڕاگری ئەوان نەبوایە نەماندەتوانی ئێستا ئەم بڕیارە ڕابگەیەنین”.

 

 

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بڕی ئەو پارەیەی کە پاشەکەوتکراوە لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، وتی “حکومەت لە هەوڵدا دەبێت بۆ دانەوەی ئەو بڕە پاشەکەوتکراوە و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق لە گفتوگۆداین”.