فەرمانی دەستگیركردن بۆ سەرۆكی پێشووی لیژنەی نەزاهە دەرچوو

بچووکردنەوە گەورەکردن

داگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ له‌ به‌غدا ئەمڕۆ دووشەممە ، به‌هۆی گه‌نده‌ڵیەوە فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ته‌لال زه‌وبه‌عی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سەرۆكی پێشووی لیژنەی نەزاهە ده‌ركرد.

 

ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردەوە، رێگه‌ی گه‌شتكردن لە زەوبەعی گیراوه‌ و ده‌ست به‌سه‌ر داراییه‌كه‌یدا ده‌گیرێت.

 

 

ئاماژه‌ به‌وشدراوە، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ، تایبه‌تمه‌ند به‌ پرسه‌كانی ده‌ستپاكی، فه‌رمانه‌كه‌ی ده‌ركردووه‌ و ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و ماڵ و دارایی ناوبراودا ده‌گیرێت.

 

 

داداكە رونیكردووەتەوە، فه‌رمانه‌كه‌ش به‌گوێره‌ی مادده‌ی 308 له‌ یاسای سزاكان بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌رچووه‌ كه‌ له‌ خولی پێشوویشدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بووه‌.