پەرلەمانی عێراق وەرزی دووەمی یاسادانان دەستپێدەکات

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و وەرزی دووەمی یاسادانان دەستپێدەکات و لە کۆبوونەوەکەشدا هەردوو سەرۆکایەتیەکەی تری عێراق ئامادە دەبن.

 

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەستپێکردنی وەرزی دووەمی یاسادانان ڕادەگەیەنێت.

 

 

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئامادە دەبن و هەوڵ دەدرێت کۆدەنگی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەدیبهێنرێت.

 

 

ئەوەش لە کاتێکدایە تائێستا کابینە وەزاریەکەی عەبدولمەهدی تەواونەبووە و پەرلەمان نەیتوانیوە متمانە بەو کاندیدانە بدات کە بۆ پۆستە وەزاریەکان پێشنیازکراون.